توركیا و ئه‌رمه‌نستان خه‌ریكن پێوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه، بڕیاره گه‌ڕێكی تری دانوستان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا بكرێت و به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌رمه‌نستان ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و وێنه‌ی چیای ئاراراتی له‌سه‌ر مۆری ڤیزه سڕیوه‌ته‌وه.
باڵوێزانی هه‌ردوو وڵات له دیدارێكدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون، رێككه‌وتننامه‌ی 2022 له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه بازرگانییه‌كان، راكێشانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گواستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌با جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانیان په‌ره‌ی پێ بدرێت و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان، گه‌شته‌كانیان بۆ ساڵی 2026 زیاد بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان پێداگریی له رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ توركیا كردووه، باسی له‌وه كردووه كه وڵاته‌كه‌ی حه‌ز ده‌كات هه‌رچی زووه، پرۆسه‌كه به‌ره‌وپێش بچێت و كۆتایی به سه‌رجه‌م ململانێیه مێژووییه‌كان بهێنێت.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌رمه‌نستان هاوكات له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان و ئه‌مه‌ریكاش، له گفتوگۆ و دانوستاندان و ده‌خوازن رێگه‌ی زه‌نگه‌زۆر كه له‌مدواییانه‌دا ناوی تره‌مپی لێ نرا، بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. رێگه‌كه زۆر ستراتیجییه و كۆماری ئازه‌ربایجان به نه‌خجه‌وان گرێ ده‌دات كه هه‌رێمێكی دابڕاو له ئازه‌ربایجان بوو، له رابردوودا ئازه‌ربایجان له رێگه‌ی ئێرانه‌وه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌م خاكه‌یدا هه‌بوو.
بڕیاره سبه‌ی نوێنه‌رانی توركیا و ئه‌رمه‌نستان، له ئێره‌ڤانی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان كۆ ببنه‌وه و به‌ر له‌و سه‌ردانه‌ش، حكوومه‌تی ئه‌رمه‌نستان وێنه‌ی چیای ئاراراتی له‌سه‌ر مۆری ڤیزه لابردووه.
چیای ئارارات به‌رزترین چیای كوردستانه كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر خاكی كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خاكی كوردستان به‌سه‌ر وڵاتاندا دابه‌ش بووه، هه‌ریه‌ك له ئه‌رمه‌نستان و توركیا به خاكی خۆیانی ده‌زانن.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌رمه‌نستان ده‌یه‌وێت خه‌ڵكه‌كه‌ی رازی بكات له پێناو ئاشتی و ژیانێكی سه‌قامگیر، له هه‌ندێك له سیمبولهكانیان واز بهێنن.
هه‌واڵی لابردنی وێنه‌ی چیای ئارارات له‌سه‌ر ڤیزه‌ی ئه‌رمه‌نستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌شێك له هاووڵاتییان حكوومه‌تیان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه له پێناو رازیكردنی دڵی توركه‌كان، خه‌ریكه واز له ناسنامه نیشتمانییه‌كانی ده‌هێنێت.
هه‌ندێكی تریش گوتوویانه ئارارات له رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه‌وتووه‌ته سنووری خاكی توركیا، بۆیه پێویسته ئه‌رمه‌نستان داوایان نه‌كات و له هێماكان بیانسڕێته‌وه و سه‌رئێشه بۆ خۆی نه‌هێنێته كایه‌وه.
چیای ئارارات له ناوه‌ندی ئێرهڤانهوه ده‌بینرێت، ئه‌رمه‌نه‌كان چیاكه به هێمایه‌ك بۆ خاكی له‌ده‌ستدراویان هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
ئارارات راستییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته باكوری كوردستان، به‌رزیی چیاكه له ئاست ده‌ریاوه ده‌گاته پێنج هه‌زار و 162 مه‌تر. شۆڕشی ئاگری یان ئارارات كه شۆڕشێكی كوردییه له‌م شوێنه هه‌ڵگیرسا و ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی كه‌مالیستی توركیا، به فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووبه‌ڕووی شۆڕشگێڕانی كورد بووه‌وه، شۆڕشه‌كه له 1927 ده‌ستی پێ كرد و له 1931 كۆتایی پێ هات.