هه‌یام یاسرى وه‌زیرى پێوه‌ندییه‌كانى عێراق له پرۆگرامێكى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاشكراى ده‌كات، په‌رله‌مانتارانى ده‌ستڕۆیشتوو داواى پاره و پڕۆژه و پۆستى حكوومیى لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ى ئه‌یلوول، هه‌یام یاسرى وه‌زیرى پێوه‌ندییه‌كانى عێراق له پرۆگرامێكى كه‌ناڵى
شه‌رقییه ئاشكراى ده‌كات، هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانى عێراق به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى حزبه‌كانیان له ده‌سه‌ڵاتن، داواى به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تى لێ ده‌كه‌ن.
هه‌یام یاسرى ده‌ڵێ، "داواى پڕۆژه‌م لێ ده‌كه‌ن، داوام لێ ده‌كه‌ن پشتیوانى كۆمپانیایه‌ك بكه‌م، یان داواى پاره ده‌كه‌ن، داواى گێڕانه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران ده‌كه‌ن، داواى پۆست و پشك ده‌كه‌ن له وه‌زاره‌ته‌كاندا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ى په‌رله‌مانتارانم ره‌ت كردووه‌ته‌وه".
وه‌زیرى پێوه‌ندییه‌كان دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌رپرسى ده‌ستپاك له عێراق هه‌میشه رووبه‌ڕوو جارسكردن ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ، "كێشه‌كه ئه‌وه‌یه بێ ئه‌وه‌ى مافیان هه‌بێت ئه‌وان داواى پڕۆژه و پاره ده‌كه‌ن".