سبەی ئەنجوومەنی ئاسایش كۆ دەبێتەوە

:: PM:10:39:21/09/2025 ‌

وەزارەتی دەرەوەی ئیستۆنیا رای گەیاند كە بڕیارە سبەی دووشەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێكی نائاسایی لەسەر داوای وڵاتەكەی ساز بكات، بۆ باسكردنی پێشێلكاریی فڕۆكە جەنگییەكانی رووسیا بۆ ئاسمانی ئەو وڵاتە.

هەینی رابردوو ئیستۆنیا و هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ"، رایان گەیاند كە سێ فڕۆكەی جەنگیی رووسیا لە جۆری مێگ-31، ئاسمانی ئیستۆنیایان لەسەر كەنداوی فینلەندا بەزاندووە و ماوەی 12 خولەك لەوێ ماونەتەوە، دوای رووداوەكە راستەوخۆ ئیتاڵیا، كە لە مانگی ئابی رابردووەوە ئەركی چاودێریكردنی ئاسمانی وڵاتانی بەڵتیكی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆ لە ئەستۆیە، لەگەڵ سوید و فنلەندا فڕۆكەی جەنگییان بۆ بەرلێگرتنی فڕۆكە رووسییەكان رەوانە كرد. 

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئیستۆنیا، لە 22ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێكی نائاسایی وەك وەڵامدانەوەی پێشێلكاریی رووسیا بۆ ئاسمانی ئیستۆنیا هەینی رابردوو ساز دەكات، ئەوەش دوای ئەوەی هەینی رابردوو كریستین میشال سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا رای گەیاند كە وڵاتەكەی داوا لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی دەكات بۆ كاراكردنی نادەی چوار، كە باسی راوێژكردن لە نێوان ئەنجدامنانی هاوپەیمانیەتییەكە دەكات لە حاڵەتی بوونی هەڕەشە لەسەر ئەندامێكی.

ماوەیەكە رووسیا لە رێگەی فڕۆكە جەنگی و درۆنەكانی ئاسمانی چەند ئەندامێكی هاوپەیمانی ئەتڵەسی دەبەزێنێت، لەوانە پۆڵەندا و رۆمانیا و ئیستۆنیا، لەوكاتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەركیا پەبەندی وڵاتەكە بە پاراستنی ئاسایشی ئەندامانی ناتۆ دووپات كردەوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل