سه‌رۆكى پێشووى دادگاى فیدڕاڵى كێشه‌ى مووچه‌ى تووشى حكوومه‌تى عێراق كرد
عومه‌یرى بێ هیچ پرس و راوێژێك بڕیارى گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى هه‌رێمى دا
مووچه‌ى هه‌رێم له‌لای هه‌رێم بوو هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بوو
لایه‌نه سیاسیه‌كانى شیعه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى سلێمانى گوشاریان ده‌خسته مووچه
لایه‌نه سیاسییه‌كان هۆشیارییان بۆ هه‌ڵه‌كه نه‌بوو گوایه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ولێر
ئیبراهیم سومه‌یدعى راوێژكارى محه‌مه‌د شیاع سوودانى، باس له كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات و ئاشكراى ده‌كات، كێشه‌ى مووچه له‌لایه‌ن جاسم عومه‌یرى سه‌رۆكى پێشووى دادگاى فیدراڵى، به رێككه‌وتنێكى نێوان چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و لایه‌نه سیاسییه‌كانى سلێمانى دروست كرا، بێ ئه‌وه‌ى راوێژ به كه‌سانى پسپۆڕ بكرێت. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌مه كێشه‌یه‌كه حكوومه‌تى عێراق تێوه‌گلاوه.
ئیبراهیم سومه‌یدعى راوێژكارى سوودانى، له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ
كه‌ناڵێكى ته‌له‌ڤزیۆنى باس له كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه، سه‌رچاوه‌ى ئه‌و كێشه‌یه جاسم عومه‌یرى سه‌رۆكى پێشووى دادگاى باڵاى فیدراڵى بووه، ئه‌و بڕیارێكى داوه بێ ئه‌وه‌ى پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ كه‌سانى تایبه‌تمه‌ند و پسپۆڕ بكات.
سومه‌یدعى ده‌ڵێ، "هۆكارى تێوه‌گلانمان له‌و كێشه‌یه، خوا لێى خۆش بێ سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى جاسم عومه‌یرى بوو. پێشتر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان یه‌كخرابوو. عومه‌یرى به بڕیارێك ئه‌و مووچه‌یه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق گواسته‌وه. نه‌هات پرسیار له وه‌زاره‌تى دارایى و شاره‌زایان و سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت بكات. بڕیارێك بوو هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌وكات پێیان وابوو به‌مه گوشار بۆ سه‌ر هه‌ولێر دروست ده‌كه‌ن، به‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن و ده‌یگوازنه‌وه وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نا و كێشه‌كه‌ى تووشى ئێمه كرد".
له هه‌مان لێدوان ده‌ڵێ، "به‌ڵێ سه‌رچاوه كێشه‌كه دادگاى فیدراڵى و خودى عومه‌یرى بوو. هه‌رگیز تاوتوێى بابه‌ته‌كه نه‌كرابوو، هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى كه هۆشیارییان بۆ قۆناغه‌كه نه‌بوو، ده‌یانویست هه‌ولێر لاواز بكه‌ن. لایه‌نه سیاسییه‌كانى سلێمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى رێككه‌وتن گوایه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ولێر، ئه‌گه‌رنا كێشه‌مان نه‌بوو. خۆى به داواى هه‌ولێر بودجه‌كه 12.7 ى بودجه‌ى گشتى عێراق بوو. بابه‌ته‌كه ته‌واو ژمێریارى بوو، بودجه‌ى به‌كارخستن زیاد ده‌كرا و هى ئه‌وانیش زیاد ده‌كرا، بودجه‌ى به‌رهه‌مهێنان زیاد ده‌كرا، ئه‌وانیش زیادیان ده‌كرد. پرۆسه‌كه هه‌مووى پرۆسه‌ى ژمێریارى بوو. به‌ڵام گواستنه‌وه‌ى مووچه‌كه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، ته‌واوى دیمه‌نه‌كه‌ى شێواند. كێشه‌یه‌كى تووشى حكوومه‌تى عێراق كرد كه له بنه‌ڕِه‌تدا كێشه‌ى حكوومه‌تى به‌غدا نه‌بوو و ئه‌ركى ئه‌و نه‌بوو".
له مانگى ئایارى رابردووداته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق، نووسراوێكى به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دا، گوایه له‌وه ئاگادارى كرده‌وه كه هیچ مووچه‌یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له لاى به‌غدا نه‌ماوه. ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق، ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى و سیاسى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق دروست كرد. ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى خه‌ریكى دانوستاندنن له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه، به شێوه‌یه‌ك تا ئێسته مووچه‌ى مانگى ته‌مووزى مووچه‌خۆران له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێم ره‌وانه نه‌كراوه.