لە 15ی ئادار تا سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ ئەمەریكا هەڵمەتێكی فرەوانی سەربازی لە دژی حوسییەكانی یەمەن بەهۆی دروستكردنی هەڕەشە و كردنەئامانجی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی لە هەردوو دەرەیای عەرەب و سوور و گەرووی بابولمەندەب ئەنجام دا، كە بە رێككەوتنێكی ئاگربەست كۆتایی هات، ئەمڕۆ جارێكی تر حوسییەكان دەستیان بە هەڕەشەكردن لە ئەمەریكا كردەوە.
ئەمڕۆ سێشەم
حوسییەكانی یەمەن رایان گەیاند كە كۆمپانیا نەوتییە گەورەكانی ئەمەریكا وەك ئیكسۆن مۆبیل و شیڤرۆن دەكەنە ئامانج، هاوكات ناوەندی هاوئاهەنگیی ئۆپراسیۆنە مرۆییەكان، كە وەك ئەڵقەیەكی پێوەندی لە نێوان حوسییەكان و كۆمپانیاكانی گواستنەوەی بازرگانیی دەرەیایی كار دەكات و بارەگەی لە سەنعایە، رای گەیاند كە 13 كۆمپانیای ئەمەریكی و نۆ كەسایەتی و دوو كەشتی خستووەتە ناو لیستی سزاكانەوە.
ئەو پەرەسەندنە لە لایەن حوسییەكان سەرەڕای ئاگربەستی نێوان ئەوان و ئەمەریكا دێت بە نەكردنەئامانجی كەشتییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە، كە لە ئایاری رابردوو پێی گەیشتن، لە سەرەتای ئەم مانگەش ئەمەریكا چەند سزایەكی نوێی خستە سەر حووسییەكان لەوانە 32 كەس و قەوارە و چوار كەشتی.