ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوو تشرینی یه‌كه‌م، شاندێكی سه‌ربازیی سووریا گه‌یشته مۆسكۆ و له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری به‌رگریی رووسیا پێشوازییان لێ كرا. شانده سوورییه‌كه له‌لایه‌ن عه‌لی ئه‌لناسان سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای حكوومه‌تی كاتیی سووریا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا، له كه‌ناڵی فه‌رمیی خۆیان له ته‌له‌گرام رایان گه‌یاند، "سه‌ردانه‌كه له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدان به میكانیزمی هاوئاهه‌نگییه له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی هه‌ردوو وڵات،"
هاوكات بڕیار وایه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا، ئه‌م مانگه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی- رووسی له مۆسكۆ ئاماده بێت.
له مانگی نیسان شه‌رع به ئاشكرا گوتی، داوایان له رووسیا كردووه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشووی سووریا و فه‌رمانده‌كانی تریان راده‌ست بكات. ئه‌م داواكارییه‌ش كراوه‌ته پێشمه‌رجی دیمه‌شق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ.
به‌مدواییانه دادگایه‌كی سووریا فه‌رمانی گرتنی بۆ ئه‌سه‌د ده‌ركرد. سه‌رباری داواكارییه‌كانی دیمه‌شق، مۆسكۆ هێشتا رازی نه‌بووه ئه‌سه‌د و هاوڕێیه‌كانی راده‌ست بكات كه له رووسیا مافی په‌نابه‌رییان هه‌یه.
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، له مانگی ته‌مووز داوای "هاوئاهه‌نگیی دۆستانه‌ی رووسیای كرد له پاڵپشتیكردنی دادپه‌روه‌ریی راگوزه‌ر له سووریا."
له‌لای خۆیه‌وه سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سوپاسی حكوومه‌تی سووریای كرد له به‌رانبه‌ر پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی و بنكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا، هاوكات پابه‌ندیی خۆی بۆ پاڵپشتیكردنی قۆناغی "بنیاتنانه‌وه‌ی دوای شه‌ڕ" ده‌ربڕی.