ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بى پۆست له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، له ترسى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر میلیشیاكانى عێراق، ئێران چه‌كى نوێى به میلیشیاكانى عێراق داوه و به‌رده‌وامیش له پێوه‌ندیى هه‌واڵگریدایه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووى تشرینى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى
عه‌ره‌بى پۆست زانیاریى ئه‌وه‌ى له راوێژكارێكى حكوومه‌تى ئێران وه‌رگرتووه، كه ئێران له چه‌ند مانگى رابردوودا، چه‌ك و پێداویستیى سه‌ربازى به میلیشیاكان داوه، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ئاماده‌كاریى بكه‌ن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێرشێكى نوێ. هه‌مان راوێژكار كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تى، "پلانى ئیسرائیل هێرشكردنه سه‌ر سه‌ركرده‌كانى میلیشیا عێراقییه‌كان، واى له ئێران كردووه هاوئاهه‌نگى ته‌ناهى له‌گه‌ڵ به‌غدا فراوانتر بكات".
باسى له‌وه‌یش كردووه تاران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان ئاڵوگۆڕى زانیاریى هه‌واڵگریى ده‌كات و زیاتر له میلیشیاكان نزیك بووه‌ته‌وه.
هه‌ینى رابردوو بنیامین نه‌ته‌نیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به راشكاوى راى گه‌یاند، ئه‌گه‌ر میلیشیاكانى عێراق هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وا ئیسرائیل سه‌ركرده‌كانیان له ناو ده‌بات.