له به‌ریتانیا كه‌سێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رووی له په‌رستگه‌یه‌كی جووه‌كان كرد و دوو كه‌سی كوشت، پاشان تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا. رووداوه‌كه له شاری مانچسته‌ر رووی دابوو، هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ رۆژێكی پیرۆزی جووه‌كان به ناوی "یه‌وم كیپور"، كه به رۆژی پاكبوونه‌وه له تاوان ناسراوه و یه‌كێكه له رۆژه پیرۆزه‌كانی ئاینی جوویی.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی تشرینی یه‌كه‌م رووی دا، كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی زۆری به‌دوادا هات. سادق خان پارێزگای له‌نده‌ن فه‌رمانی به پۆلیس كرد كه په‌رستگه‌ی جووه‌كان له سه‌رانسه‌ری شاره‌كه بپارێزن.
هاوكات كیێر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رای گه‌یاند، پۆلیس له سه‌رانسه‌ری به‌ریتانیا په‌رستگه‌ی جووه‌كان ده‌پارێزن نه‌ك هێرشێكی له‌م جۆره دووباره ببێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران له ئه‌ڵمانیایه و گوتی، هه‌ر كه گه‌یشتمه‌وه له‌نده‌ن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له رێكده‌خه‌م و بڕیاری تر ده‌ده‌م.
لای خۆیه‌وه شا چارلز پاشای به‌ریتانیا رای گه‌یاند، خۆی و شاژن به "هێرشه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی مانچسته‌ر به‌قووڵی نیگه‌ران بوون".
باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له له‌نده‌ن رووداوه‌كه‌ی به "قێزه‌ون و جێی نیگه‌رانییه‌كی قووڵ" ناو برد، هاوكات گوتی كه سه‌لامه‌تیی جووه‌كانی به‌ریتانیا له ده‌ستی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه و ده‌بێت بپارێزرێن.