له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داواى له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، مسته‌فا سه‌نه‌د له هه‌ڵبژاردنه‌كان دوور بخاته‌وه. مسته‌فا سه‌نه‌د په‌رله‌مانتارێكى سه‌ربه ئێرانه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مشتومڕى ناوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووى تشرینى یه‌كه‌م، له
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سوودانى به فه‌رمى نامه‌یه‌كى بۆ كۆمسیۆن ناردووه و داواى لێ كردووه، مسته‌فا سه‌نه‌د له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق دوور بخرێته‌وه. له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌ى ده‌گوترێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له ڤیدیۆیه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ر سوودانى.
مسته‌فا سه‌نه‌د چه‌ندان سكاڵاى له‌سه‌ر نووسه‌ران و چالاكانى مه‌ده‌نى تۆمار كردووه، كه‌سێكه به‌وه ناسراوه ده‌ستوه‌ردانی بۆ هه‌موو بابه‌تێك هه‌یه.
دوایین جار ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ڤیدیۆیه‌كى مسته‌فا سه‌نه‌د له‌گه‌ڵ ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاو كرایه‌وه، قائانى مسته‌فا سه‌نه‌د به دڵسۆز "موخڵیس بۆ ئێران" وه‌سف ده‌كات.