رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه ئێسته كاتێكى گونجاوه بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر ئێران و ده‌شڵێ، "چوار مه‌رج بۆ ئێران دانراوه بۆ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ى دانوستان".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، دووى تشرینى یه‌كه‌می 2025، رۆژنامه‌ى
واشنتن پۆست له زارى به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى باسى له‌وه كردووه، به بڕواى ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئێسته كاتێكى گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى گوشارى زیاتر بخرێته سه‌ر ئێران، ئه‌مه له كاتێكدایه مه‌ترسییه‌كانى تاران له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌رى هێرشه‌كانى ئیسرائیل زیادى كردووه، ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕاى سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى باسى له‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا چوار مه‌رجى هه‌یه بۆ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ى دانوستان و ئه‌مانه‌ن: گفتوگۆى رژد و راسته‌وخۆ، وه‌ستاندنى پرۆسه‌ى پیتاندنى یۆرانیوم، وه‌ستاندنى پرۆگرامى مووچه‌كى، هه‌روه‌ها كۆتاهێنان به پاڵپشتى ئێران بۆ گرووپه چه‌كدارییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.