میدیاى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، دواى په‌سندكردن و جێبه‌جێكردنى یاساى جه‌عفه‌رى له‌برى بارى كه‌سێتى بۆ شیعه‌كان، 800 دایك بۆ كوردستان هاتوون، له ترسى ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانیان لێ وه‌رنه‌گیرێته‌وه، به هه‌زاران پیاویش له یاساكه سوودمه‌ندن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شى تشرینى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌نووس حوسام حاج زانیارى له‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانى یاساى جه‌عفه‌رى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "له ماوه‌ى 40 رۆژدا له جێبه‌جێكردنى، هه‌زاران پیاو سكاڵایان داوایان تۆمار كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى یاساى هاوسه‌رگیرى و ته‌ڵاقیان له مه‌ده‌نیه‌وه بۆ جه‌عفه‌رى بگۆڕن. چوار هه‌زار و 400 حاڵه‌تى له‌خۆگرتن و به‌خێوكردن (حه‌زانه) له ژنان وه‌رگیراوه‌ته‌وه، هه‌ر له ئه‌نجامى گۆڕینى یاساكه له مه‌ده‌نییه‌وه بۆ جه‌عفه‌رى".
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه دووپاتى ده‌كاته‌وه، نزیكه‌ى 800 ژنى جیابووه‌وه له هاوسه‌ره‌كانیان كه منداڵه‌كانیان له‌لایه، به‌ره‌و كوردستان رایان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى یاساكه‌یان به‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى حكوومى و دادوه‌رى روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و ئاماره نه‌داوه". سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، "یاساى مه‌ده‌نیى عێراقى بۆ بارى كه‌سێتى به ژماره‌ى 188 ى 1959، یاسایه‌كى یه‌كگرتوو بوو بۆ عێراقییه‌كان، به چاوپۆشین له تایفه و ئاینییه‌كه‌یان، چوارچێوه‌یه‌كى یاسایى بوو و هاوسه‌نگى له نێوان فیقه و خواستى ده‌وڵه‌تى نوێ ده‌كرد، كه‌چى یاساى جه‌عفه‌رى له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌زه‌وى شیعه دانراوه".