وه‌زاره‌تى به‌رگریى سووریا به ئاژانسى رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، مورهه‌ف ئه‌بوقه‌سره وه‌زیرى به‌رگریى سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، له‌سه‌ر ئاگربه‌ست رێككه‌وتوون و ده‌ستبه‌جێ رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ته‌واوى به‌ره‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تى به‌رگریى سووریا، به ئاژانسى
رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، مورهه‌ف ئه‌بوقه‌سره وه‌زیرى به‌رگریى سووریا، له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ى ئاگربه‌ست له باكور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا رابگه‌یه‌نن.
وه‌زاره‌تى به‌رگریى سووریا روونى كردووه‌ته‌وه، ئاگربه‌سته‌كه له ته‌واوى به‌ره‌كان و خاڵه سه‌ربازییه‌كان ده‌بێت و ده‌ستبه‌جێ خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات و هێزه‌كانى حكوومه‌تى دیمه‌شق، له چه‌ندان رۆژى رابردوو و له چه‌ندان ناوچه‌ى جیاجیادا رووبه‌ڕووى یه‌كتر بوونه‌وه.