دۆناڵد تره‌مپ رای گه‌یاند، هه‌ریه‌ك له ئیسرئیل و حه‌ماس له‌باره‌ی قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاشتی رێككه‌وتوون. له په‌یامێكدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی دا كه به‌مزووانه ته‌واوی بارمته‌كان ئازاد ده‌كرێن، ئیسرائیلیش هێزه‌كانی تا شوێنی دیاریكراو ده‌كشێنێته‌وه.
دوا به‌دوای دۆناڵد تره‌مپ، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرئیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، پشت به خوا هه‌موو بارمته‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه ماڵه‌كانیان و رێككه‌وتنی نوێی به رووداوێكی گه‌وره هه‌ژمار كرد و گوتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كابینه‌ی ئیسرائیل له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه حه‌ماسیش به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، كۆتایی جه‌نگی غه‌زه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و داوای له لایه‌نه‌كان كرد، خاڵه‌كانی رێككه‌وتن وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن.
پێویسته بگوترێ له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، فه‌له‌ستینییه‌كان له غه‌زه دڵخۆشییان ده‌ربڕی و له ئیسرائیلیش كۆمه‌ڵێك وێنه و ڤیدیۆی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌كان، بڵاو كرایه‌وه كه ده‌یسه‌لماند به‌و رێككه‌وتنه زۆر دڵخۆشن.
جه‌نگی غه‌زه دوای دوو ساڵ و یه‌ك رۆژ له جه‌نگ، به فه‌رمی وه‌ستاوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌مزووانه خاڵه‌كانی رێككه‌وتن جێبه‌جێ بكرێن و كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كان بهێنرێت.