محه‌مه‌د خه‌تاب چاودێرى سیاسى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، حكوومه‌تى سوودانى 17 جار هه‌وڵى داوه، بۆ ئه‌وه‌ى به حكوومه‌تى تره‌مپ و كۆشكى سپى بگات، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه ره‌تكراونه‌ته‌وه و له برى پێشوازیكردن دۆناڵد تره‌مپ بڕیارێكى تر‌ى داوه.
محه‌مه‌د خه‌تاب
چاودێرێكى سیاسى عێراقه و له جنێڤ نیشته‌جێیه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، له ماوه‌ى رابردوودا سوودانى 17 جار هه‌وڵى داوه بۆ ئه‌وه‌ى به كۆشكى سپى بگات، به‌ڵام داواكانى ره‌ت كراوه‌ته‌وه. محه‌مه‌د خه‌تاب ده‌ڵێ، "دۆناڵد تره‌مپ داواى كردووه، چیتر دۆسیه‌ى عێراق راسته‌وخۆ له‌لاى ئه‌و نه‌بێت".
خه‌تاب روونى ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر داواى تره‌مپ ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به عێراقه‌وه هه‌بێت، له لایه‌ن ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تى جه‌نگ و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ ده‌كرێت، نه‌وه‌ك خودى تره‌مپ.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێك بابه‌تى خراپبوونى پێوه‌ندى نێوان ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تى سوودانى له راگه‌یاندن باس كراوه، له‌وانه تۆمارى ده‌نگى راوێژكارانى سوودانى بڵاوكرایه‌وه كه باسیان له‌وه كرد بوو، سوودانى چه‌ندان ملیار دۆلار ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى تره‌مپ ئاسایى بكاته‌وه. له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى خولى 80ى كۆبوونه‌وه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، سوودانى وه‌ك ساڵى رابردوو سه‌رپه‌رشتى شاندى عێراقى نه‌كرد، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن چاودێرانی سیاسى وا لێكدانه‌وه‌ى بۆ كرا، به هۆى خراپى پێوه‌ندییه‌كه‌وه بێت.