دوای زیادبوونی گوشارەكان لە لایەن ئەمەریكا و رۆژئاوا بۆ سەر ئێران و بەرەی موقاوەمەت، كە لە ساڵانی رابردوو هەوڵیان دا لە رێگەی چەكەوە هەژموونی خۆیان بەسەر حكوومەتی وڵاتانی ناوچەكە بسەپێنن، ئێستە ئەوان وەك خۆگونجاندن و خۆپاراستن و پارێزگاریكردن لە دەسەڵاتیان، روویان لە كایەی سیاسی و دەسەڵات كردووە.
د. غازی فەیسەڵ بەڕێوەبەری ناوەندی عێراق بۆ توێژینەوەی ستراتیجی دووپاتی كردەوە كە ئەو میلیشیایانەی ساڵانی رابردوو رۆڵی كاریگەریان لە گۆڕەپانی عێراق هەبوو، لە گۆڕەپانەكە پاشەكشەیان كردووە و بوونەتە یاریزانێكی سیاسی و ئابووری لەپشت پەردەوە، لە گۆڕانكارییەك بەرجەستەی خۆسازدانەوە لەناو سیستمی دەسەڵات دەكات.
روونی كردەوە، ئێستە عێراق گۆڕانكارییەكی دیار و گەورە لە ئاكار و هەڵسوكەوتی میلیشیاكان بەخۆیەوە دەبینێت، كە لە دوای 2003 دەركەوت و لە 2014 تا 2017 لە سەردەمی شەڕی داعش گەیشتە ترووپك و دواتر دەستبەرداری بوونە سەربازییەكەیان بۆ دەسەڵات و دەسترۆیشتوویی لە ناو دامەزراوە ئیداری و تەناهییەكانی دەوڵەت بوون.
ئەو تاوێژەرە ئاماژەی كرد، ئەو گۆڕانكارییەش لە ئەنجامی گوشارێكی پەرەسەندووی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هات، بەتایبەتی لە لایەن ئەمەریكا و هاوپەیمانان، كە وای كرد حكوومەتی عێراق جموجۆڵ و چالاكیی ئەو میلیشیایانە سنوودرا بكات، بۆیە دیارنەمانی میلیشیاكان لە گۆڕەپانەكە، نەمان و لاوازبوونیان نییە، بەڵكو گۆڕانكارییەكی جۆریی رانەگەیەندراوە بەرەو ئیدارە و دەسەڵات.