موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، له په‌یامێكدا ره‌خنه له به‌شداربوونى سوودانى له لووتكه‌ى شه‌رم شێخ ده‌گرێت و به "نه‌نگى"ی ده‌زانێت بۆ حزبه‌كانى شیعه. پێى وایه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ راگه‌یاندنى ئاساییبوونه‌وه‌ى پێوه‌ندیى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ى تشرینى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د شیاع سوودانى له لووتكه‌ى شه‌رم شێخ به‌شدار بێت كه بۆ دۆسیه‌ى فه‌له‌ستین و شه‌ڕى نێوان حه‌ماس و ئیسرائیله. موقته‌دا سه‌در له په‌یامێكدا كه له ئێكس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ره‌خنه له به‌شداربوونى عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێ، " نه‌نگییه بۆ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى شیعه و هاوپه‌یمانیان، ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه بۆ پاڵپشتى مه‌زه‌و ده‌كه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانى له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌شداربن كه ئه‌گه‌رى هه‌یه چه‌په‌ڵه‌كه تێیدا ئاماده بێت. ئه‌مه په‌ڵه‌یه‌كى نه‌نگییه و له‌وانه‌یه سه‌ره‌تاى راگه‌یاندنى ئاساییكردنه‌وه بێت، یانیش واژووكردن بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌تى كه یاساى ئاساییكردنه‌وه به تاوانى ده‌زانێت".
موقته‌دا سه‌در ده‌شڵێ، "خوایه من له‌و كاره بێ تاوانم".