ئه‌حلام لامى، نه‌قیبى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "گه‌وره‌ترین دزى له عێراق به یاساى وه‌به‌رهێنانى عێراق كراوه و ئه‌و یاسایه هۆكار بووه له‌وه‌ى به هه‌زاران دۆنم موڵكى ده‌وڵه‌ت به نرخى هه‌رزان بێته فرۆشتن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، 13ى تشرینى یه‌كه‌می 2025، ئه‌حلام لامى له
دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى هۆكار بووه له گه‌وره‌ترین دزى یاساى وه‌به‌رهێنانى عێراق بووه كه به ژماره شه‌ش له 2017 ده‌رچووه، ئه‌م یاسایه هۆكار بووه له‌وه‌ى به هه‌زاران دۆنم زه‌وى كه موڵكى ده‌وڵه‌ت بووه به نرخى هه‌رزان بێته فرۆشتن".
ئه‌حلام لامى له‌و لێدوانه‌ى زیاتر روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "له یاساكه موڵكی ده‌وڵه‌ت به كه‌سێك ده‌درێت 10%ى به‌هاكه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێت، واته ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه به 10 هه‌زار بوو ئه‌وا ته‌نیا هه‌زار دۆلارى لێ وه‌رده‌گرێت، سه‌یرتر له‌وه له 2018 ئه‌و رێژه‌یه كرا 2%". ئه‌حلام دووپاتى ده‌كاته‌وه به هه‌زاران دۆنم به‌م شێوه‌یه فرۆشراون.