بڕیارە لەم ساتانەدا لە هاوینەهەواری شەرمولشێخ لە میسر رێوڕەسمی واژووكردنی بەڵێننامەیەكی گەرنتی بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاشتی لە غەزە و لووتكەی ژمارەیەك لە سەركردە و سەرۆك وەزیرانی دنیا بە سەرپەرشتیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر بەڕێوە بچێت.
بەپێی
زانیارییەكان بڕیارە لە لووتكەكەی شەرمولشەیخ جیا لە ترەمپ و سیسی، مەحموود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستینی و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر و شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن و شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرێن و لە لایەن سعوودیە فەیسەل بن فەرحان وەزیری دەرەوە و لە لایەن ئیمارات شێخ مەنسوور بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆكی وڵاتەكە و جێگری سەرۆك وەزیران و لە لایەن كوێتیش شێخ ئەحمەد عەبدوڵا ئەحمەد سەباح سەرۆك وەزیران و لە لایەن عێراقیش محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران بەشداری بكەن.
هەرچی لە دنیایە بڕیارە هەریەكە لە خوان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا و كێیر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و فریدریش میرتس راوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆك وەزیرانی هەریەك لە پاكستان و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا ئامادەی رێوڕەسمەكە ببن.