دوێنێ ئه‌وكاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له قودس (ئۆرشه‌لیم) بوو، بیری كرده‌وه كه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵی بێت بۆ شه‌رم شێخ و به‌یه‌كه‌وه به‌شداریی له كۆنفرانسی لووتكه‌ی ئاشتیی غه‌زه بكه‌ن، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌نیاهۆ له‌وێ ئاماده بێت، فڕۆكه‌كه‌ی له میسر نانیشێته‌وه.
نه‌ته‌نیاهۆ بانگهێشته درهنگهكهی تره‌مپی قبووڵ كردبوو، ته‌نانه‌ت بۆ ئاماده‌بوون ته‌لئه‌بیب پێوه‌ندییان به عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسریش كردبوو. دواتر ئه‌ردۆغان قسه‌ی له‌گه‌ڵ سیسی كردبوو و ره‌خنه‌ی له بانگهێشتكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گرتبوو.
دیار نییه كه نه‌هاتنی نه‌ته‌نیاهۆ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه بووه، به‌ڵام ناڕه‌زایی ئه‌میان له ئاماده‌بوونی ئه‌ویان ده‌ربڕاوه و پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه نووسینگه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ راگه‌یه‌نراوێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه، تێیدا سوپاسی تره‌مپی كرد بۆ بانگهێشتنامه‌كه و هاوكات روونی كردووه‌ته‌وه، ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی رۆژێكی پیرۆزی جووه‌كان بووه.
ته‌نانه‌ت راستڕه‌وه‌كانی ناو كابینه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆش، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان كردبوو ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوایه.