مسته‌فا ئه‌كره‌م حه‌نتووش ئابووریناس ده‌ڵێ، "ئه‌و لێدوانه‌ى تره‌مپ له‌سه‌ر نه‌وتى عێراقى داویه‌تى، ده‌بێت هانده‌ر بێت بۆ پێشخستنى پیشه‌سازى و كشتوكاڵ".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ى تشرینى یه‌كه‌م، مسته‌فا ئه‌كره‌م حه‌نتووش ئابووریناسى عێراقى، له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، "ئه‌و لێدوانه‌ى تره‌مپ ده‌بێت هانده‌ر بێت بۆ پێشخستنى پیشه‌سازى و كشتوكاڵ".
ئه‌و ئابووریناسه پێی وایه ئه‌و لێدوانه كورته‌ى
دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر نه‌وت داویه‌تى، له‌ڕووى ئابوورییه‌وه گرنگیى خۆى هه‌یه، چونكه به‌رپرسانى عێراق فێرن بیرۆكه‌ى ئابوورى له ناوخۆ وه‌رناگرن، به‌ڵكو بیرۆكه‌ى ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكى وه‌ك تره‌مپ بێت.
مسته‌فا حه‌نتووش ره‌خنه‌ى توند له عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "چه‌ندان جار گوتوومانه ده‌بێت ده‌وڵه‌تى عێراق دابمه‌زرێته‌وه، 12 ملیۆن دۆنم زه‌وى موڵكى عێراقه، كه‌چى نازانرێت چۆن دابه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها به ده‌یان هه‌زار موڵكى ده‌وڵه‌ت به چه‌ند فلسێك به كرێ دراوه و نازانرێت ده‌چێته گیرفانى كێ".
به بڕواى ئه‌و ئابووریناسه، گرنگه داهاتى نه‌وت له بواره‌كانى تر به‌كار بهێنرێت. تره‌مپیش هه‌ر مه‌به‌ستى ئه‌وه بووه كه گوتى، "عێراق نه‌وتێكى زۆرى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زانن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن تووشى كێشه ده‌بن".