تەرمی بارمتە مردووە ئیسرائیلییەكان كێشە دەخاتە بەردەم رێككەوتنی غەزە

:: PM:05:02:14/10/2025 ‌

دوێنێ رۆژێكی مێژوویی بوو، كاتێك واژوو لەسەر بەڵێننامەی رێككەوتنی ئاگربەست لە غەزە لە لایەن ئەمەریكا و توركیا و میسر و قەتەر بە ئامادەبوونی زیاتر لە 20 سەركردەی دنیا كرا، هاوكات هەر دوێنێ حەماس 20 بارمتەی زیندووی ئیسرائیلی رادەست كرد و ئیسرائیلیش نزیكەی دوو هەزار گیراوی فەلەستینی ئازاد كرد، كەچی حەماس تەنیا چوار تەرمی بارستە مردووەكانی رادەست كردووە و ئەوەش كێشەی دروست كردووە.

لەوكاتە ئەمڕۆ ئیسرائیل 45 تەرمی مردووانی فەلەستینی رادەستی حەماس كردەوە، لەسەر ئاستەكانی جەماوەری و حكوومەت ناڕەزایەتی بەرانبەر بە رادەستنەكردنەوەی تەرمی بارمتە مردووەكانی تر لە لایەن حەماس دروست بوو، داوا لە حكوومەتی ئیسرائیلی كرا كە رێوشوێن وەربگرێت و ناوەندی تەناهیش لە ئیسرائیل داوای كرد لە بەرانبەر ئەو كارەی حەماس دەروازەی سنووریی رەفەح نەكرێتەوە و رێگری لە هاتنی یارمتییە مرۆییەكان بۆ غەزە بكرێت تا كاتی رادەستكردنی تەرمەكانی تر.

ئەمڕۆ ئیسرائیل رادەستنەكردنەوەی تەرمی بارمتە مردووەكانی لە لایەن حەماس بە پێشێلكردنی ئاگربەست و رێككەوتنی غەزە لە قەڵەم دا و هەڕەشەی وەرگرتنی رێوشوێن بەرانبەر بەو پێشێلكارییە كرد، لەوكاتەی حەماس رای گەیاند كە پابەندە بە رێككەوتنەكە و بە زەحمەت شوێنی تەرمەكانی تری دەست دەكەوێت و ئەو كارە پێویستیی بە كاتَكی زۆر هەیە هەیە.  

بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلییەكان حەماس زانیاری وردی لەبارەی شوێنی تەرمی بارمتە مردووەكانی ئیسرائیل هەیە، بۆیە پێشێلی ئاگربەست و رێككەوتنەكە دەكات و پێویستە رێوشوێنی بەرانبەر وەربگیرێت، ئەوە لەوكاتەی ئەمڕۆ ئیسرائیل تەرمی 45 گیراوی مردووی ئیسرائیلی رادەست كردەوە.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل