حه‌نان فه‌تلاوى، په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى ئیراده، باس له‌وه ده‌كات حه‌لبووسى زیانى بۆ شیعه نییه و دوورخستنه‌وه‌ى له په‌رله‌مان هه‌ڵه بوو.
حه‌نان فه‌تلاوى له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م، 14ى تشرینى یه‌كه‌می 2025 بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "ئه‌و كه‌سه‌ى حه‌لبووسى له په‌رله‌مان دوور خستنه‌وه هه‌ڵه بوو، حه‌لبووسى له نه‌وه‌یه‌كى نوێیه، بوونێكى سیاسیى سونه ده‌نوێنێ، جیا له‌وانه‌یش بۆ شیعه زیانى نه‌بوو".
حه‌نان فه‌تلاوى نیگه‌رانى ده‌رده‌بڕێت له ململانێى تایفەگەرى و ده‌ڵێ، "بۆ پێكهاته‌كه‌م گرنگه كه‌سێك بێت به دوژمنایه‌تى سه‌یرم نه‌كات و كوده‌تام له دژ نه‌كات".
محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دوم، له‌م خوله‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو، به هۆى چه‌ند تۆمه‌تێك وه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ئیسرائیلى له لایه‌ن دادگاوه له پۆسته‌كه‌ى دوور خرایه‌وه، دواتر له‌لایه‌ن دادگا بڕیارى بێتاوانى بۆ ده‌ركرا.