ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه به وه‌زیرى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ناسراوه، راپۆرتى عه‌ینى ئیماراتى به درۆ ده‌خاته‌وه كه باسى له‌وه كردووه ره‌وتى سه‌در له كۆتایى ئه‌م مانگه خۆپیشاندان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ى تشرینى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى
عه‌ینى ئیماراتى و كه‌ناڵى وه‌ن نیوزى عێراق راپۆرتێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باسیان له‌وه كردووه، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در چاوى به مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه عه‌لى سیستانى كه‌وتووه و له‌وه ئاگادارى كردووه‌ته‌وه، له 25ى ئه‌م مانگه خۆپیشاندانێكى گه‌وره له دژى حكوومه‌ت و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرته‌كه ساڵح محه‌مه‌د عێراقى كه به وه‌زیرى فه‌رمانده یان وه‌زیرى موقته‌دا سه‌در ده‌ناسرێت، په‌یامێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه ئه‌وه‌ى له وه‌ن نیوز و عه‌ینى ئیماراتى هاتووه، "درۆیه... راگه‌یاندنه‌كه به كرێگیراوه".