عەبدوڵا ئۆجەلان داوایەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات

:: PM:08:46:14/10/2025 ‌

هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییە سیاسییەكەی سەلماندوویانە كە چەقی قورسایی كورد و كوردستانن، هەڵگری پەیام و دروشمی راستەقینەی بە نەتەوە و دەوڵەتناساندنی كوردن لە هەموو پارچەكان و لە دنیاش، سەركردایەتیی هەرێم نەك تەنیا لە هەرێم، لە هەر چوار پارچەی كوردستان رۆڵی ئاشتییانە و پارێزەر بۆ مافەكانی كورد دەبینن، وەك لە توركیا و سووریا دیارە.

ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتەر"ی ئەمەریكی باسی كردووە كە عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری گیراوی پەكەكە داوای لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ بینینی رۆڵ و سەركردایەتیكردنی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان كورد و توركیا، روونی كردەوە، هەفتەی رابردوو ئۆجەلان نامەیەكی بۆ سەرۆكی هەرێم ناردووە و داوای كردووە هەرێم رۆڵێكی سەرەكی لە هەوڵەكانی كۆتاهاتنی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان توركیا و پەكەكە ببینێت، چونكە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە كاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان دەبێت.  

ئۆجەلان لە نامەكەی دووپاتی كردووەتەوە كە مەبەست گەیشتنە بە چارەسەرێكی هەمیشەیی لەسەر بنەمای پرەنسیپەكانی دیموكراسی، بۆیە گرنگە بۆ لەمەودوا ئێوە رابەرایەتیی پرۆسەكە بكەن. 

شایەنی باسە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گیراوی پەكەكە لە گرتووخانەی ئیمرالی پەیامێكی بۆ ئاشتی لە توركیا راگەیاند و و هانی حزبەكەی دا بۆ كۆتهێنان بە شەڕ و خەباتی چەكداری، پەكەكە وەك وەڵامێك بۆ ئۆجەلان لە 12ی ئایاری رابردوو كۆنگرەی بەست و بڕیاری دانانی چەك و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل