كۆشكى سپى رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌ى داخستنى حكوومه‌ت به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا دواى مانگێك مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران نابێت. راوێژكارى ئابووری كۆشكى سپیش ده‌ڵێ، "تره‌مپ كۆششه‌كانى چڕ ده‌كاته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى یه‌كه‌م،
كۆشكى سپى رای گه‌یاند، دواى مانگێك یان دوو مانگى تر مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران نابێت، ئه‌گه‌رهاتوو ته‌نگژه‌ى داخستنى حكوومه‌ت به‌رده‌وام بێت.
نووسینگه‌ى بودجه له كۆشكى سپى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ته‌نگژه‌ى داخستنى حكوومه‌ت تێده‌په‌ڕێنن، هاوكات كیڤن هاسیت راوێژكارى ئابوورى كۆشكى سپى
دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نگژه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له دواى یه‌كشه‌مى داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆششه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردن چڕ ده‌كاته‌وه.
به‌هۆى رێكنه‌كه‌وتنى دیموكراته‌كان و كۆمپارییه‌كان له كۆنگرێس له‌سه‌ر بودجه‌ى 17 رۆژه كاره‌كانى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاوه.