به‌رگرى شارستانى عێراق راى گه‌یاند، دوو هه‌لیكۆپه‌رى تایبه‌ت به فریاكه‌وتن گه‌یشتووه‌ته عێراق، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجاره له مێژووى دامه‌زراندنییه‌وه به‌رگرى شارستانى ببێته خاوه‌نى هه‌لیكۆپته‌ر.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى عێراق رای گه‌یاند، یه‌كه‌م كاروانى هه‌لیكۆپته‌ر گه‌یشتووه‌ته عێراق، كه له بوارى فریاكه‌وتن و كوژاندنه‌وه‌ى ئاگر به كار ده‌هێنرێت".
له راگه‌ینراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى عێراق هاتووه، "ئه‌م هه‌نگاوه به گۆڕانێكى جۆریى داده‌نرێت، كه پێشتر له‌وه‌ته‌ى له ساڵى 1956 دامه‌زراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به‌خۆى نه‌بینیوه، ئه‌و هه‌لیكپۆته‌رانه له‌مه‌ودوا له ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌رگرى شارستانى به‌كار ده‌هێنرێن".
ساڵانه چه‌ندان رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له عێراق رووده‌دات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رگرى شارستانى پێداویستى نییه رووداوه‌كان كاره‌ساتى مرۆییان لێ ده‌كه‌وێته‌وه و یه‌كێك له‌و رووداوانه هاوینى ئه‌مساڵ بوو كه ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى كوت بوو نزیكه‌ى 70 كه‌س به‌هۆى سووتانى سوپه‌رماركێتێك گیانیان له ده‌ست دا.