موختار مووسه‌وى په‌رله‌مانتار و به‌رپرس له رێكخراوى به‌در دووپاتى ده‌كاته‌وه، كێبڕكێى ئه‌مجاره‌ى هه‌ڵبژاردن زۆر تونده، چونكه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسسازه ، هه‌ر به‌و هۆكارانه‌یش پێكهێنانى حكوومه‌ت زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
موختار مووسه‌وى په‌رله‌مانتار له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى یه‌كه‌م، دووپاتى ده‌كاته‌وه، له دواى 2003 وه هیچ كاتێك كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن به قه‌د ئه‌م جاره توند نه‌بووه، جا له‌نێو پێكهاته‌كان بێت، یانیش لایه‌نه سیاسییه‌كانى نێو پێكهاته‌یه‌ك بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى رێكخراوى به‌در باس له‌وه‌یش ده‌كات، هیچ كاتێكیش به قه‌د ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پاره له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن خه‌رج نه‌كراوه، هه‌موو لایه‌نه‌كان پێیانوایه هه‌ڵبژاردنێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه و چاره‌نووسسازه له شانۆى سیاسى عێراق.
مووسه‌وى ده‌ڵێ، "له ئێسته‌وه زه‌حمه‌ته رێژه‌ى به‌شداربوونى ده‌نگده‌ران دیارى بكرێت" هیواى ئه‌وه ده‌خوازێ رێژه‌ى به‌شداربوون له‌سه‌رووى 50% بێت و ده‌شڵێ، "گه‌یشتن به رێككه‌وتن زۆر گرنگه بۆ دانیشتنى یه‌كه‌م و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى نوێ" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێ.