ئیلبرۆس كۆتراشیڤ باڵوێزى رووسیا له به‌غدا ره‌تى ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى گوشار بخاته سه‌ر قوتابییه عێراقییه‌كانى رووسیا بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى شه‌ڕ بكه‌ن و ده‌ڵێ، "ئه‌وان له‌به‌ر دڵدارى ناچنه وانه‌كانه‌وه بۆیه ده‌كه‌ون و من واسته‌یان بۆ ده‌كه‌م".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى یه‌كه‌م، مونا سامى رۆژنامه‌نووسى عێراق
گفتوگۆیه‌كى له‌گه‌ڵ ئیلبرۆس كۆتراشیڤ باڵوێزى رووسیا له به‌غدا بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له بارودۆخى قوتابیه عێراقییه‌كانى رووسیا ده‌كات.
مونا سامى له كۆتراشیڤ ده‌پرسێ، "گوایه رووسیا گوشار ده‌خاته سه‌ر قوتابییه عێراقییه‌كان بۆئه‌وه‌ى به‌شدارى شه‌ڕى ئۆكراینا بكه‌ن؟" كه‌چى باڵوێزى رووسیا ره‌تى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "لێیان بپرسن بزانه ئه‌مه چه‌ند راسته؟ ئه‌مه درۆیه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان له‌به‌ر دڵدارى كچه رووسه‌كان له بیریان ده‌چێت بچنه وانه‌كانه‌وه، دواتریش ده‌كه‌ون و پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى ده‌ربچن".
باڵوێزى رووسیا ده‌ڵێ، "پێشتر له رووسیا چوار هه‌زار و 500 قوتابى عێراق ده‌یانخوێند، ئێسته كه‌م بووه‌ته‌وه له‌وانه‌یه سێ هه‌زار زیاتر بێت".