محه‌مه‌د نه‌زال سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، بڕیارى چه‌كدادان له‌لاى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس دیار نییه. له به‌رانبه‌ردا نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌ڵێ، "ده‌بێت حه‌ماس بزانێت كاته‌كه‌ى خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى یه‌كه‌م، محه‌مه‌د نه‌زال سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به
رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، بوونى حه‌ماس له مه‌یدانه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه پارێزگارى له گه‌یشتنى هاوكارییه مرۆییه‌كان بكات و سه‌باره‌ت به چه‌كدانانیش ده‌ڵێ، "بابه‌ته‌كه گشتى و نیشتمانییه و هێزى تریش هه‌ن له مه‌یدان چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه".
به‌رپرسه‌كه‌ى حه‌ماس به رۆیته‌رز ده‌ڵێ، "سه‌باره‌ت به چه‌كدادانى حه‌ماس ناتوانم له وه‌ڵامدا بڵێم به‌ڵێ یان نه‌خێر".
كه‌چى له‌به‌رانبه‌ردا نووسینگه‌ى بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له راگه‌ینراوێكدا داوا له بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ده‌كات پابه‌ند بێت به پلانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ده‌شڵێ، "خه‌ریكه كاته‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت و حه‌ماس ده‌زانێ ته‌ره‌مى دیله ئیسرائیلییه‌كان له‌كوێیه".