ئینتیفاز قه‌نبه‌ر چاودێرى سیاسى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "هه‌ڵبژاردن له عێراق نواندنه و هیچ پێویست به بهههداردانى پاره‌ى ده‌وڵه‌ت ناكات، به‌ڵام له كوردستان راسته‌قینه‌یه و كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ ده‌كرێت، ئه‌گینا ماناى چییه له عێراق حه‌شدى شه‌عبى له هه‌ڵبژاردن به‌شدار ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى یه‌كه‌م، ئینتیفاز قه‌نبه‌ر چاودێرى سیاسى له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى
وه‌ن نیوز، باس له مه‌ترسى به‌شداربوونى میلیشیاكان ده‌كات له هه‌ڵبژاردن و ده‌ڵێ، "ماناى چییه میلیشیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كه میلیشیاكان به شه‌هیدى ده‌زانن، دژى ئه‌وه بوو حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكات".
قه‌نبه‌ر پێیوایه سوننه‌كان ناتوانن میلیشیاكان له ناوچه‌كانى خۆیان ده‌ربكه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌شڵێ، "فاشیلێكى وه‌ك ره‌یان كلدانى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كات، كه هیچ كه‌سێك له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى نییه، هه‌ڵبژاردن له عێراق ته‌مسیله هیچ پێویستیش به‌وه ناكات ئه‌و پاره زۆره به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن خه‌رج بكه‌ن و با له هۆڵێك كۆببنه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كه له‌ناو خۆیان دابه‌ش بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان قه‌نبه‌ر بۆچوونى جیاوازى هه‌یه و ده‌ڵێ، "له كوردستان هه‌ڵبژاردن راسته‌قینه و حزبه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگ بۆ خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه ".
ئینتیفاز قه‌نبه‌ر دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى له عێراق له كۆمسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش دژى بوونى میلیشیاكان و به‌شداربوونیان بێت له هه‌ڵبژاردن ئه‌وا ده‌كوژرێت و له‌ناو ده‌برێت.