ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى ده‌كات، به‌یانیى ئه‌مڕۆ بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د، له ناكاودا كه‌وتوونه‌ته جووڵه‌ی سه‌ربازى، ده‌رگاكانى بنكه‌كه داخراون و هه‌لیكۆپته‌ر و درۆنیش به ئاسمانى ئه‌نباره‌وه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى تشرینى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه، به‌شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار ده‌روازه‌كانى داخراون و به چڕیش هه‌لیكۆپته‌ر و درۆن ده‌فڕن. سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێ، "ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كیى بنكه‌كه كه له رۆژئاواى شارى ئه‌نباره، به‌شێوه‌یه‌كى ناكاو داخراون، هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاچى و ژماره‌یه‌كى زۆر درۆنى مامناوه‌ند به ئاسمانه‌وه ده‌فڕن".
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێ، "تا ئێسته لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مانۆره‌كانى ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه نه‌داوه، ئاخۆ مه‌شقه یان رووداوێكى له‌ناكاو رووى داوه". ئه‌و سه‌رچاوه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه هیچ سه‌ربازێكى زیاتر به‌ده‌ورى بنكه‌كه بڵاویان پێ نه‌كراوه و زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌یش لێى نه‌داوه. له‌وانه‌یشه جووڵه‌كه بۆ مه‌شقێكى سنووردار بێت.
بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د كه ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار له رۆژئاواى عێراق، به گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له عێراقدا.