ئه‌میر مه‌عموورى په‌رله‌مانتار، گه‌نده‌ڵییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به به‌هاى نۆ ملیار دینار ئاوى كڕیوه، كارتۆنى به 13 هه‌زار دینار وه‌ستاوه و به به‌هاى 14 ملیار دیناریش مۆزى كڕیوه، كیلۆى سێ هه‌زار و 500 دینار وه‌ستاوه".
ئه‌میر مه‌عموورى په‌رله‌مانتارى عێراق له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى، گه‌نده‌ڵییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "بۆ ماوه‌ى چوار مانگ هه‌ندێك خواردنیان بۆ قوتابیان كڕیوه، كه كۆى پاره‌كه‌ى خه‌رج كراوه 54 ملیار دینار بووه، ئه‌و بابه‌ته‌ى كڕاون بریتین له ئاو و شیر و مۆز و كێك، كه‌چى نزیكه‌ى 30 ملیار دینار له گرێبه‌ستى ئه‌و شتانه دزراوه، كه ده‌كرا به‌و پاره‌یه ده‌یان قوتابخانه دروست بكرێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ورده‌كاریى گه‌نده‌ڵییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌كانى به ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق داوه. له‌باره‌ی ئاو ده‌ڵێ، "به به‌هاى نۆ ملیار دینار ئاو كڕاوه كه كارتۆنى به 13 هه‌زار و 500 دینار وه‌ستاوه، كه‌چى كارتۆنى له ده‌ره‌وه به هه‌زار و 100 دیناره ئه‌گه‌ر به كۆمه‌ڵ كه‌سێك بیكڕێت". له‌باره‌ی مۆزیش ده‌ڵێ، "14 ملیار دینار به مۆز دراوه كیلۆى سێ هه‌زار و 500 وه‌ستاوه".
ئه‌میر مه‌عموورى باس له‌وه‌یش ده‌كات گرێبه‌ستى كێك بۆ قوتابییه بچووكه‌كان به‌هاكه‌ى 19 ملیاره، خاوه‌ن كارگه‌یه‌كیش قسه‌ى له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده كردووه و گوتوویه‌تى، "ئێمه به 12 ملیار بۆتان ئاماده ده‌كه‌ین"، كه‌چى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده قبووڵى نه‌كردووه.
له كۆتایى قسه‌كانى په‌رله‌مانتاره‌كه باس له‌وه ده‌كات، قوتابیانى عێراق پێویستیان به كتێب و قوتابخانه‌یه، ده‌كرا ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌و په‌رداخه ئاوه ده‌درێت و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه له په‌ناوه ده‌كرێت، به كتێب بدرایه چاكتر بوو.