ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا مارك ساڤایای وەك نێردراوی تایبەتی ئەمەریكای بۆ عێراق دیاری كرد، رای گەیاند كە ساڤایا خاوەن پێوەندییەكی فرەوانە لە ناوچەكە و تێگەیشتنی قووڵی بۆ پێوەندییەكانی ئەمەریكا و عێراق هەیە.
ئەمشەو ترەمپ لە لاپەڕی خۆی لە ترووس سۆشیال نووسیویەتی، خۆشاڵم رای بگەیەنم كە مارك ساڤایا پۆستی نێردراوی تایبەتی بۆ عێراق پێ دەدرێت، تێگەیشتننی قووڵی بۆ پێوەندییەكانی عێراق و ئەمەریكا و پێوەندییە فرەوانەكانی لە ناوچەكە، دەبنە هۆی بەهێزكردنی بەرژەوەندییەكانی گەلی ئەمەریكا.
وەك هەندێك
میدیا بڵاویان كردەوە، ساڤایا بە رەگەز عێراقییە و ئەندامێكی تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بووە لە ویلایەتی مێشیگان و توانیویەتی ژمارەیەكی پێوانەیی لە دەنگی موسڵمانەكان بۆ ترەمپ بەدەست بێنێت.