بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى كرد، له نۆ مانگى ئه‌مساڵدا به زیاتر له 91 ملیار دینار، بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كانى عێراقى سزا داوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ى تشرینى یه‌كه‌م،
بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى كردووه، له نۆ مانگى ئه‌مساڵدا له كانوونى دووه‌مه‌وه تا كۆتایى مانگى ئه‌یلوولى رابردوو، به سزاى پێبژاردن بانك و كۆمپانیا داراییه‌كانى سزا داوه، مه‌به‌ست له كۆمپانیا داراییه‌كان ئه‌و كۆمپانیانه‌ن كه له بازاڕه‌كانى عێراق كارى حه‌واڵه‌كردن و مامه‌ڵه‌ى دراو ده‌كه‌ن.
بڕى ئه‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان سه‌پێنراون، 91 ملیار و 921 ملیۆن و 130 هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها 98 سزاى كارگێڕییان به‌سه‌ر سه‌پێنراوه. به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردوو، سزاكان كه‌میان كردووه، چونكه ساڵى رابردوو 199 ملیار و 889 ملیۆن 755 هه‌زار دینار بوو، له‌گه‌ڵ 221 سزاى كارگێڕى.