مه‌حموود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رای گه‌یاند، بكوژى سه‌فا مه‌شهه‌دانى كاندیدى هاوپه‌یمانى سیاده‌یه و گیراوه، دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كان ناوى تاوانباره و ئه‌و لایه‌نه ئاشكراى ده‌كرێت كه له پشتى ده‌وه‌ستن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ى تشرینى یه‌كه‌م
مه‌حموود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و كه‌سه گیراوه كه له كوشتنى سه‌فا مه‌شهه‌دانى تێوه‌گلاوه، دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كان ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سه ئاشكرا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ى كه له پشتى ده‌وه‌ستێ.
مه‌حموود مه‌شهه‌دانى دووپاتى ده‌كاته‌وه، تاوانبارانى دۆسیه‌ى كوشتنى مه‌شهه‌دانى بێ وه‌رگرتنى سزایه‌كى دادپه‌روه‌رانه تێپه‌ڕن.
سه‌فا مه‌شهه‌دانى رۆژى 15ى ئه‌م مانگه له قه‌زاى تارمیه له باكورى به‌غدا به بۆمبێكى لكێنراو كوژرا. سه‌فا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌غدا و كاندیدى هاوپه‌یمانى سیاده بوو كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.