ئه‌لیزابیس تسوركۆڤ كچه توێژه‌ره رزگاركراوه ئیسرائیلییه‌كه، به بۆنه‌ى دانانى مارك ساڤایا وه‌ك نوێنه‌رى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ كاروبارى عێراق، په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "دانانى مارك ساڤایا هه‌واڵێكى زۆر خراپه بۆ هه‌ر كه‌سێك خزمه‌تى به‌رژىوه‌ندییه‌كانى ئێران له عێراق بكات، هه‌وڵ بدات سه‌روه‌ریى عێراق له‌ناو به‌رێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ى تشرینى یه‌كه‌م،
ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكراى كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه به نوێنه‌رى تایبه‌ت بۆ كاروبارى عێراق دانراوه، ده‌ستى له ئازادكردنى ئه‌و بووه كاتێك له‌لایه‌ن میلیشیاكان له عێراق رفێنراوه.
ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ ده‌ڵێ، "مارك ساڤیا نێرده‌ى نوێى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، رۆڵێكى سه‌ره‌كى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى من هه‌بوو بێ هیچ به‌رانبه‌رێك". دواتریش ده‌ڵێ، "دانانى مارك ساڤیا هه‌واڵێكى زۆر خراپه بۆ هه‌ر كه‌سێك خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران له عێراق بكات و هه‌وڵ بدات سه‌روه‌ریى عێراق له‌ناو به‌رێت".
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، مارك ساڤایاى وه‌ك نێرده‌ى تایبه‌ت دانا. ئه‌مڕۆ راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه ساڤایا رابردوویه‌كى روونى نییه. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له بوارى ماده‌یه‌كى هۆشبه‌ر كارى كردووه، به ره‌چه‌ڵه‌ك كلدانى و خه‌ڵكى عێراقه و له چله‌كانى ته‌مه‌ندایه. هیچ رابردووییه‌كى له بوارى سیاسى و كارگێڕى نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى تره‌مپ به‌شداریى كردووه.