رۆژنامه‌ى ئه‌خبارى لبنانى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، له‌ناو پێكهاته‌ى كورد پارتى یه‌كه‌م ده‌بێت، له‌ناو سونه حزبى ته‌قه‌دوم كه حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و له‌ناو لیسته‌كانى شیعه‌یش هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان یه‌كه‌م ده‌بێت كه محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، 20ى تشرینى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى
ئه‌خبارى لبنانى له راپۆرتێكدا باس له پێشبینییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات، و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات چاودێریى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت به‌شدارنه‌بوونى سه‌در چ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بێت.
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هێزه كوردییه‌كان و سونه‌كان توانیویانه پارێزگارى له یه‌كانگیرى سیاسى خۆیان بكه‌ن و رێگه‌یان به په‌رته‌وازه‌یى سیاسى و په‌رتبوونى ده‌نگه‌كانیان نه‌داوه، به‌شێوه‌یه‌ك پێكهاته‌ى كورد پێنج لایه‌نى سه‌ره‌كى هه‌یه ئه‌وانیش پارتى، یه‌كێتى، گۆڕان، یه‌كگرتووى ئیسلامى و كۆمه‌ڵى ئیسلامییه، له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى تر‌ى لۆكاڵى.
سونه‌یش چوار لیستى سه‌ره‌كیى هه‌یه، یه‌كه‌میان ته‌قه‌دومه به سه‌رۆكایه‌تیى محه‌مه‌د حه‌لبووسى، دووه‌میان سیاده‌یه به سه‌رۆكایه‌تیى خه‌میس خه‌نجه‌ر، سێیه‌م عه‌زمه كه موسه‌نا سامه‌رایى سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، چواره‌میش حه‌سمه كه له‌لایه‌ن سابت عه‌باسى وه‌زیرى به‌رگریى عێراق سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كرێت.
كه‌چى شیعه زیاتر له 15 لیستیان هه‌یه، ئه‌وانیش: هاوپه‌یمانیى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا، هاوپه‌یمانیى سادقون، هاوپه‌یمانیى به‌در، هاوپه‌یمانیى قیواى ده‌وڵه‌ت، هاوپه‌یمانیى ئه‌ساس، هاوپه‌یمانیى ئیبشر یا عێراق، هاوپه‌یمانیى خه‌ده‌مات، هاوپه‌یمانیى حقووق، هاوپه‌یمانیى ئیشراقه‌ى كانوون، هاوپه‌یمانیى به‌دیل، هاوپه‌یمانیى قیمه‌م و چه‌ندانى تر.
هه‌ر راپۆرت و راپرسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى عێراق بكرێت ناتوانێ به یه‌ك ئاست هه‌موو عێراق وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن وه‌ربگرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه جیا بكاته‌وه. له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى ئه‌خباریش هه‌مان پێوانه دووباره كراوه‌ته‌وه، له‌وانه به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ته‌قه‌دوم یه‌كه‌مى براوه‌ى سونه ده‌بێت.
لەبارەى شیعه‌کان، به نزیكه‌یى لایه‌نه شیعه‌كان كێبڕكێ له‌سه‌ر 180 كورسى ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ناو ئه‌وانه‌دا هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى سوودانى یه‌كه‌م بێت و نزیكه‌ى 16 تا 70 كورسى بهێنێت. له‌ناو كوردیش پارتى یه‌كه‌م بێت، له راپرسییه‌كه سێ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردووه، له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق كه 16.7% ده‌نگ به سوودانى ده‌ده‌ن، به‌رێژه‌ى 7.6% ى به‌شداربووانى راپرسییه‌كه ده‌نگ به پارتى ده‌ده‌ن و پله‌ى دووه‌مى له‌سه‌ر ئاستى عێراق ده‌بێت. كه‌چى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا به سه‌رۆكایه‌تیى نوورى مالیكى كه خۆى به ركابه‌رى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى سوودانى ده‌زانێت، به‌گوێره‌ى راپرسییه‌كه پله‌ى پێنجه‌مى له‌سه‌ر ئاستى عێراق ده‌بێت و له راپرسیه‌كه 6.9%ى هێناوه.
له كۆتایى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، هه‌ندێك ئاماژه هه‌ن سه‌در جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى بۆ ده‌نگدان به سوودانى ئاراسته بكات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر لایه‌نه كۆنه‌كانى شیعه‌دا زاڵ بێت، كه هه‌میشه سه‌در به گه‌نده‌ڵى و كارگێڕیى خراپ تۆمه‌تبارى كردووه. رۆژنامه‌ى ئه‌خبار ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه روو بدات ئه‌وا شانۆكه له كاتى هه‌ڵبژاردن و دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یش ته‌واو هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه".