نزار حه‌یده‌ر چاودێرى سیاسى و به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى عێراق له واشنتن دووپاتى ده‌كاته‌وه له دۆسیه‌ى میلیشیاكانى عێراق، ئه‌مه‌ریكا له محه‌مه‌د شیاع سوودانى بێ ئومێد بووه، چونكه ته‌نیا رۆڵى ته‌ماشاكه‌رى هه‌بووه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ میلیشیاكان ده‌كاته ئامانج و هه‌نگاو ده‌نێ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى تشرینى یه‌كه‌م، كه‌ناڵى وه‌ن نیوز لێدوانى نزار حه‌یده‌رى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا خۆى دۆسیه‌ى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران یه‌كلایى ده‌كاته‌وه و به‌وه‌ى سزایان ده‌دات و گوشاریان ده‌خاته سه‌ر، ئه‌مه له رێگه‌ى بڕیاره‌كانى حكوومه‌تى عێراقه‌وه نه‌بووه، كه ته‌نیا رۆڵى ته‌ماشاكه‌رى بینیوه.
حه‌یده‌ر پێیوایه سوودانى ده‌یتوانێ كار بۆ سه‌روه‌ریى عێراق بكات و دۆسیه‌ى میلیشیاكان یه‌كلایى بكاته‌وه، كه‌چى ئه‌مه‌ى نه‌كرد و بۆیه ئێسته ئه‌مه‌ریكا ناچاریان ده‌كات هه‌ندێك له میلیشیاكان خۆیان پێوه‌ندییان به ئێران و به‌ره‌ى مقاوه‌مه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.