وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ بڕیارى دا ستیڤن ڤاگن، كونسوڵى پێشووى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و هه‌ڵسوڕێنه‌رى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، بكات به فه‌رمانده‌ى مه‌ده‌نى له سه‌نته‌رێكى نوێ كه تایبه‌ته به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئاشتى غه‌زه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى24ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، ستیڤن ڤاگن ده‌كرێته فه‌رمانده‌ى مه‌ده‌نى له سه‌نته‌رێكى نوێ كه تایبه‌ته به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئاشتى له غه‌زه و گه‌یاندنى هاوكارییه مرۆڤییه‌كان.
ئه‌و بڕیارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دواى سه‌ردانى ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌نته‌ره‌ى هاوئاهه‌نگى مه‌ده‌نى وسه‌ربازى دێت له باشوورى ئیسرائیل. رۆبیۆ به‌ڵێنى داوه، بۆ ئه‌و ئه‌ركه ژماره‌یه‌كى تر دیپلۆماتكارى ئه‌مه‌ریكا و 200 سه‌ربازى ته‌رخان بكات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له راگه‌ینراوه‌كه‌دا ده‌ڵێ، "باڵوێز ڤاگن فه‌رمانده‌ى مه‌ده‌نى ده‌بێت بۆ سه‌نته‌رى هاوئاهه‌نگى مه‌ده‌نى و سه‌رباز كه له 20 خاڵ پێك دێت له كه‌رتى غه‌زه" هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ناوه‌نده ئه‌مه‌ریكیه‌كه كرایه‌وه و جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك فرانك كرایه فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى سه‌نته‌ره‌كه.
ستیڤن ڤاگن ماوه‌یه‌ك كونسوڵى گشتى ئه‌مه‌ریكا بوو له هه‌ولێر و دواتریش هه‌ڵسوڕێنه‌رى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا بوو له به‌غدا و باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا بوو له یه‌مه‌ن.