رادیۆى مۆنت كارلۆ ئاشكراى كردووه، خێزانێكى جووى عێراق سكاڵایان له‌سه‌ر حكوومه‌تى فڕه‌نسا تۆمار كردووه، چونكه باڵوێزخانه‌ى فڕه‌نسا له به‌غدا كرێچیى خێزانه‌كه‌یه و له ساڵى 1969 وه كرێیه‌كه‌ى نه‌دراوه، ئێسته ئه‌و خێزانه داواى 21 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى تشرینى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى رادیۆى
مۆنت كارلۆ ئاشكراى كردووه، جان بییه‌ر مینیار پارێزه‌رى خێزانێكى جووه، سكاڵاى له‌سه‌ر حكوومه‌تى فڕه‌نسا تۆمار كردووه، چونكه له ساڵى 1969 وه كرێى ئه‌و خانووه‌ى نه‌داوه كه باڵوێزخانه‌ى فڕه‌نساى له به‌غدا تێدایه.
كاتێك له چله‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م عزرا و خه‌زوورى لاوى، دوو براى جوو بوون له به‌غدا خاوه‌ن موڵك بوون، كاتێك جووه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش روو له كه‌نه‌دا ده‌كه‌ن، له ساڵى 1964 باڵوێزخانه‌ى فڕه‌نسا ئه‌و خانووه ده‌گرێت كه رووبه‌ره‌كه‌ى سێ هه‌زار و 800 مه‌تر دووجایه.
دواتر حكوومه‌تى عێراق ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موو موڵكى جووه‌كاندا گرتووه و ئه‌و خانووه‌شى به‌ناوى خۆى كردووه، پارێزه‌ره‌كه ده‌ڵێ، "كۆمارى فڕه‌نسا ده‌ستى به‌سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه‌یه گرتووه كه هى خۆى نییه، بێ شه‌رمانه داگیر كراوه، هیچ كرێیه‌كیش به خاوه‌نه راسته‌قینه‌كان نه‌دراوه".
له نێوان ساڵانى 2017 تا 2022 ژان ئیف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا، ئه‌وكات هه‌وڵى دا ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى عێراق یه‌كلا بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامى نه‌بوو، تا ئێسته موڵكه‌كه بۆ خێزانى لاوى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.