ماڵپه‌ڕى رادیۆى مۆنت كارلۆى فڕه‌نسى ده‌ڵێ، له كاتێكدا عێراق چاوه‌ڕوان بوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى توركیا له‌سه‌ر خاكى عێراق، كه‌چى تووشى شۆك بوو كاتێك په‌رله‌مانى توركیا بڕیارى دا سێ مانگى تر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى درێژ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ى تشرینى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى
مۆنت كارلۆ ده‌ڵێ، "بڕیارى په‌رله‌مانى توركیا بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى هێزه‌كانى توركیا له عێراق و سووریا دژى هێزه كوردییه‌كان، سه‌رسوڕمانێكى سیاسى بوو له به‌غدا".
مۆنت كارلۆ ده‌ڵێ، "وا ده‌رده‌كه‌وت عێراق چاوه‌ڕوانى بڕیارێك بوو له په‌رله‌مانى توركیا كه هه‌ناردنى هێزه توركه‌كان بۆ عێراق ره‌ت بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت پلانى هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا بكات، بۆ كێشانه‌وه‌ى هێزه‌كان".
مۆنت كارلۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و نیازه‌ى به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ توركیا له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، له هاوینى رابردوو رێككه‌وتنى ئاشتى له نێوان توركیا و هێزه‌كانى په‌كه‌كه كراوه، په‌كه‌كه بڕیارى خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانانى داوه. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ماڵپه‌ڕه فڕه‌نسییه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، توركیا كۆتایى مانگى ئه‌یلوولى دیارى كردووه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق، دواتر واده‌كه‌ى بۆ گۆڕیوه بۆ ئه‌م مانگه "تشرینى یه‌كه‌م"، كه‌چى له‌ناكاودا په‌رله‌مانى توركیا بڕیارى هێشتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى داوه.