نه‌جم جبوورى پارێزگارى مووسڵ له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى دووپاتى ده‌كاته‌وه، به هۆى سه‌ركرده‌ى میلیشیاكانى شیعه‌وه، ناسنامه‌ى مووسڵ له مه‌ترسیدایه و زۆربه‌ى ئه‌و كاندیدانه‌ى له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه داده‌نرێن، هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به مووسڵه‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25 ى تشرینى یه‌كه‌م،
نه‌جم جبوورى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى وه‌ن نیوز كردووه و له دیمانه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ناسنامه‌ى مووسڵ به هۆى میلیشیاكانه‌وه له مه‌ترسیدایه. نه‌جم جبوورى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له مووسڵ چه‌كى نایاسایى هه‌یه و میلیشیاكان هه‌ژموونى خۆیان سه‌پاندووه.
جبوورى ده‌ڵێ، "مه‌به‌ستم له میلیشیاكان هه‌ندێك سه‌ركرده‌یانه ئه‌وانه هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، رێگریى له ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌كه‌ن، خه‌ڵك ده‌گرن بێ بڕیارى دادگا، هه‌روه‌ها رێگه به كاره‌كانى پۆلیس ناده‌ن".
جبوورى باس له‌وه ده‌كات هه‌ر یه‌كێك له مووسڵ تێپه‌ڕێت، ده‌زانێ له وێنه‌كانه‌وه دیاره كه ئه‌وانه‌ى له مووسڵ كاندید كراون له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه، هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به مووسڵه‌وه نییه.