ترەمپ: سزاكانی سەر رووسیا توندن و ئەنجامیان دەبێت

:: PM:10:39:25/10/2025 ‌

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دیدارە چاوەڕوانكراوەكەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا رووسییەكەی هەڵوەشاندەوە و سزای زیاتری خستە سەر كەرتی ئابووریی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ رای گەیاند كە سزاكانی بەسەر مۆسكۆیان سەپاندووە زۆر بەهێزن و ئەنجامی باشیان دەبێت.

ترەمپ روونی كردەوە وكە باوەڕی بەوە هەیە سەركردایەتیی رووسیا هەوڵی ئاشتی لە ئۆكراینا دەدات و پوتین دەیەوێ ئەو شەڕە كۆتایی بێت، ئەو پێی وایە سزاكانی دوایی كاریگەرییەكی گەورەیان لەسەر مۆسكۆ نابێت، بەڵام پێم وا نییە كە وابێت، چاوم بە پوتین ناكەوێت تا ئەوكاتەی نەگاتە قەناعەت بە گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی.

ترەمپ لەبارەی كەرتی غەزە گوتی، دەبێت ئاشتی لە غەزە هەمیشەیی بێت، هەوڵەكانی ئاشتی لە غەزە بەرەو پێش دەچێت و بەمنزیكانە هێزێكی نێودەوڵەتی لە غەزە دێتە بڵاوكردنەوە.

ئەو قسانەی ترەمپ لەكاتی گەشتەكەی بوو بە فڕۆكە لە گەشتێكی ئاسایایی بەرەو مالیزیا و چاوەڕوان دەكرێت لە كۆریای باشوور چاوی بە هاوتا چینییەكەشی بكەوێت و باسی چەند پرسێكی گرنگ بكەن.

بەم دواییە ئەمەریكا گورزێك سزای خستە سەر رووسیا كە هەردوو كۆمپانیای "رووس نەفت" و "لوك ئۆیڵ" و كۆمپانیاكانی سەر بەوانی گرتەوە، ئوەش بەهۆی تۆمەتباركردنی مۆسكۆ بە نارژدی لە پرۆسەی ئاشتی لە ئۆكراینا. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل