وەزارەتی نەوتی عێراق رای دەگەیەنێت، فرۆشتنی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوو 102 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە و داهاتیشی زیاد كردووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی تشرینی یەكەم، لە راگەیەنراوێكی
وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، هەناردەی نەوتی خاو 100 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە و داهاتی مانگی ئەیلوولیش نزیكە لە حەوت ملیار دۆلار.
ئەو وەزارەتە دەڵێت، بەپێی ئاماری كۆتایی كە لەلایەن (سۆمۆ) دەرچووە، بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو گەیشتووەتە 102,150,362 بەرمیل.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەش كردووە، داهاتی ئەم هەناردەكردنانە بریتی بووە لە شەش ملیار و 962 ملیۆن و 124 هەزار دۆلار.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە نەوتی كوردستانیش هەناردە دەكرێت و سۆمۆ هەڵدەستێت بە فرۆشتنی كە تا ئێستە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كراوە.