میدیای فه‌رمیی سووریا رای گه‌یاند، هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌ره‌و باكوری قونه‌یته‌ره پێشڕه‌وییان كرد، هاوكات له ده‌وروبه‌ری به‌رزاییه‌كانی جۆلانیش ده‌ستیان به جووڵه كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م، میدیای فه‌رمیی سووریا ئاشكرای كرد، سێ تانك و چه‌ند زرێپۆشێكی ئیسرائیلی به هاوكاریی هه‌لیكۆپته‌ر، له ده‌وروبه‌ری قونه‌یته‌ره ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجام دا.
له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی ئیسرائیل گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گومان‌لێكراو ده‌گرن و ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلدا ده‌گرن، به‌ڵام تا ئێسته هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك رووی نه‌داوه.
سوپای ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی له‌مباره‌یه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام میدیاكانی وڵاته‌كه ده‌ڵێن، بۆ رێگریی بووه له دزه‌كردنی هێزه‌كانی سه‌ربه ئێران بۆ ئه‌و ناوچانه.
قونه‌یته‌ره له‌سه‌ر سنووری لبنان و ئوردن و به‌رزاییه‌كانی جۆلانه كه ئیسرائیل داگیری كردووه. چه‌ندان ده‌یه‌یه شوێنی ململانێ بووه. ئیسرائیل له 1967 جۆلانی گرت و له 1981 ده‌ستی به‌سه‌ر قونه‌یته‌ره‌دا گرت. له 1974 بوو به ناوچه‌یه‌ك كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێریی ده‌كات و سه‌رئه‌نجام چه‌كی قورسی لێ قه‌ده‌غه كرا.
له‌وه‌ته‌ی له كۆتایی ساڵی پاره‌وه به‌شار ئه‌سه‌د لادراوه و ئه‌حمه‌د شه‌رع شوێنی گرته‌وه، ئیسرائیل ئاسمانی سووریای گرتووه و زۆربه‌ی زۆری چه‌كه قورسه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ناو بردووه. ته‌لئه‌بیب بڕوا به شه‌رع و هاوپه‌یمانه‌كانی ناكات چونكه پاشخانی تیرۆرستییان هه‌یه.