سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ شه‌و هۆشداریی به حه‌ماس دا و گوتی، ئه‌گه‌ر ته‌رمی ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان نه‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌وانه‌یه وڵاتانی عه‌ره‌بیی به‌شدار له پرۆسه‌ی ئاشتیی غه‌زه ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕیی كۆمه‌ڵایه‌تیی تروس سۆشیال رای گه‌یاند، حه‌ماس ده‌بێت ده‌موده‌ست ته‌رمی بارمته‌كان راده‌ست بكاته‌وه كه دوو ئه‌مه‌ریكیشیان تێدایه. تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه كه له‌وانه‌یه ده‌ستگه‌یشتن به هه‌ندێك ته‌رم زه‌حمه‌ت بێت، به‌ڵام به‌شێكیان ئاماده‌ن و ده‌بێت راده‌ست بكرێنه‌وه.
تره‌مپ گوتی، "با بزانین له 48 سه‌عاتی داهاتوودا چی ده‌كه‌ن. به‌وردی سه‌یری ده‌كه‌م."
قسه‌كانی تره‌مپ دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناو فڕۆكه هات له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌دی دووه‌م، كاتێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی تانكی سووته‌مه‌نیی فڕۆكه‌كه‌ی له ده‌وحه لایدا.
رێككه‌وتنی ئاشتیی غه‌زه له 13ی ئه‌م مانگه واژوو كرا. به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌بێت جه‌نگی غه‌زه بوه‌ستێت و سوپای ئیسرائیل بكشێته‌وه و هه‌روه‌ها رێ به هاتنه‌ژووره‌وه‌ی هاوكاریی مرۆیی بدات. هه‌ر به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، حه‌ماس 20 بارمته‌ی ئیسرائیلی له به‌رانبه‌ر هه‌زار 718 گیراو و 250 زیندانیی فه‌له‌ستینی ئازاد كرد، ته‌نیا ته‌رمی 28 بارمته‌ی تر مابوون كه ده‌بێت حه‌ماس له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كانی غه‌زه به‌دوایاندا بگه‌ڕێت.
هێشتا حه‌ماس به ته‌واوی نه‌هاتبووه‌وه ناو غه‌زه، ده‌ستی به كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كرد.