گۆڤاری CEOWORLDی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت عێراق بۆ 2026 پله‌ی هه‌شته‌مینی له كۆی داهاتی نه‌پاڵاوتوو (GDP)ی بۆ تاك له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و 116ه‌مین له‌سه‌ر ئاستی دنیا وه‌ربگرێت. به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، كۆی داهاتی نه‌پاڵاوتوو بۆ تاك له وڵاته‌كه پێنج هه‌زار و 873 دۆلار ده‌بێت.
راپۆرته ئه‌مه‌ریكییه‌كه پشتی به ئاماری سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) به‌ستووه، كه هێزی ئابووری به حوكمڕانی و ئاستی دامه‌زراوه‌یی به‌ستووه‌ته‌وه، نه‌ك قه‌باره‌ی دانیشتووان و رووبه‌ڕی زه‌وی. پێودانگه‌كه ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی دیاریكردن ئاستی داهات و به‌رهه‌مهێنانی ئابوورییه.
بڕیار وایه قه‌ته‌ر له پێش هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه بێت (76 هه‌زار و 534 دۆلار)، پاشان ئیمارات (53 هه‌زار و 842 دۆلار)، پاشان سعوودیه (35 هه‌زار و 839 دۆلار). شایانی باسه كوێت دوای سعوودیه دێت و كۆی داهاتی تاك به 31 هه‌زار و 242 دۆلار خه‌مڵێنراوه، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه لیبیا له پێش عێراقه‌وه دێت به شه‌ش هه‌زار و 972 دۆلار.
له‌سه‌ر ئاستی دنیا مۆناكۆ یه‌كه‌م ده‌بێت و GDP بۆ تاك 256 هه‌زار و 667 دۆلار ده‌بێت.