كامالا هاریس جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له به‌رنامه‌ی كه‌ناڵێكی به‌ریتانی رای گه‌یاند، له‌وانه‌یه جارێكی تریش خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بپاڵێوێت. له هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌می 2024 هاریس به‌ربژێری دیموكراته‌كان بوو، به‌ڵام به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ دۆڕا.
له به‌رنامه‌كه‌دا دووپاتی كرده‌وه، هێشتا وازی له سیاسه‌ت نه‌هێناوه و گه‌نجانی ئه‌م سه‌رده‌مه "به دڵنیاییه‌وه له ژیانی خۆیان سه‌رۆكێكی ژن له كۆشكی سپی ده‌بینن."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هاریس گوتی، هه‌موو ژیانی بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه، به‌ڵام هێشتا بڕیاری نه‌داوه له داهاتوودا چی ده‌كات.
ئه‌م لێدوانه‌ی هاریس ده‌رخه‌ری نیازی ئه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا به‌ربژێر بكاته‌وه.
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ش دوای مانگێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی یاداشته‌كانی بوو، كه تێیدا ره‌خنه‌ی له جۆ بایدن گرتووه و دووپاتی كرده‌وه، بڕیاری ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی دووباره خۆی به‌ربژێر بكاته‌وه ژیرانه نه‌بوو، هاوكات گوتبووی له كاتی ئه‌ركه‌كانیدا له كۆشكی سپی به‌رده‌وام دژایه‌تیی ده‌كرا و په‌راوێز ده‌خرا.