لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ له په‌یامێكی هۆشداریی بۆ حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ ناو خاكی عێراق، ئه‌و لیژنه‌یه پێی وایه ئه‌و پرسه مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كێشه بۆ عێراق دروست بكات.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، موختار مووسه‌وی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاندووه، كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له توركیاوه بۆ ناو خاكی عێراق، مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ده‌بێت، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات عێراق ببێته لایه‌نێكی ململانێیه هه‌رێمییه‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری هه‌بێت.
مووسه‌وی زیاتر گوتی، ده‌بوو كشانه‌وه‌كه‌ی په‌كه‌كه له توركیاوه بۆ خاكی عێراق نه‌بێت، به‌ڵكو چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه روو له سووریا یان ئێران بكه‌ن، ته‌نانه‌ت روو له باكوری ئه‌فغانستان و پاكستان بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌و وڵاتانه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، بۆیه داوای روونكردنه‌وه له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ی كه ئایا بۆ ئه‌و كشانه‌وه‌یه ئاگادارن یان نا، ئایا ره‌زامه‌ندییان داوه، یاخۆ ئه‌و هه‌نگاوانه چین له‌و كشانه‌وه‌یه ده‌نرێن؟، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌كه‌وێته سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق.
ئه‌وه له كاتێكدایه حزبی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، ته‌واوی چه‌كدارانی له خاكی توركیاوه ده‌كشێنێته‌وه بۆ ناو خاكی عێراق.