جه‌نه‌راڵ والری گراسیمۆف سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی رووسیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی مووشه‌كێكی نوێی له جۆری كڕووز تاقی كردووه‌ته‌وه كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه، مووشه‌كه‌كه له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه.
له‌و راپۆرته‌ی ئه‌م جه‌نه‌راڵه پێشكه‌شی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیای كردووه و باسی له‌وه كردووه، مووشه‌كه‌كه به ناوی بۆرێڤستنیك یان مه‌لی گه‌رده‌لووله و توانیویه‌تی 14 هه‌زار كیلۆمه‌تر ببڕێت و نزیكه‌ی 15 سه‌عات له ئاسماندا بمێنێته‌وه.
له دیداری نێوان پوتین و ئه‌و جه‌نه‌راڵه، سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا فه‌رمانی ده‌ركردووه هه‌رچی زووه ئاماده‌كاری بۆ جێگیركردنی ئه‌و جۆره مووشه‌كه له سیستمی به‌رگریی وڵاته‌كه‌دا بكرێت.
مووشه‌كه‌كه به مه‌كینه‌ی ئه‌تۆمی كار ده‌كات و توانایه‌كی له راده‌به‌ده‌ری فڕینی هه‌یه، به گوته‌ی به‌رپرسانی رووسیا، مووشه‌كه‌كه توانای هه‌یه به ئاسانی سیستمه به‌رگرییه‌كان ببڕێت.
ئه‌و مووشه‌كه نوێیه له كاتێكدا تاقی ده‌كرێته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له رووسیا كردووه ئه‌گه‌ر كۆتایی به جه‌نگ نه‌هێنێت، له‌وانه‌یه مووشه‌كێكی پێشكه‌وتوو بخاته خزمه‌تی ئۆكراینا و رووسیاش له‌م هه‌نگاوه نیگه‌رانه و گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێت، رووسیاش رێكاری جیاواز ده‌گرێته‌به‌ر.